Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:28

سه‌رۆک بارزانی، په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان کرد

سه‌رۆك بارزانی: ڕۆڵی نیشتیمانپەروەرانەی مامۆستایانی كوردستان هیچكات لەبیر ناكرێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

بەبۆنەی پەنجاو هەشتەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

لە مێژووی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلەكەماندا، ڕۆڵی نیشتیمانپەروەرانەی مامۆستایانی كوردستان هیچكات لەبیر ناكرێت. ئەوان لەپاڵ ئەرك و پیشە پیرۆزەكەیاندا چەكی بەرگریكردن لە خاك و نیشتمانەكەیان لە شان بووە و لەو پێناوەشدا دەیان شەهیدی نەمریان پێشكەش بە كوردستان كردووە.

لە سەخترین رۆژگارەكانی میللەتەكەماندا مامۆستایان هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن و زانست لە كوردستاندا بوەستێت و سەرباری بوونی قەیران و كێشەی گەورە مامۆستایانی ئازیز نموونەیەكی باڵا بوونە بۆ هاندان و پێگەیاندن و بەردەوامبوونی فێربوون و زانست.

لەم بۆنە پیرۆزەدا جارێكی دیكە سوپاسی ماندووبوون و هەوڵی سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەم و هیوای پێشڤەچوون و بەردەوامی بۆ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم.

مسعود بارزانی

15ـی 5ـی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.