وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئەوەی لە ناوەڕاست و باشوری عیراق ڕوو دەدات، وا دەكات دووبارە ئێمە ئاستی مەترسیەكان بە بەرز ببینیین". دەشڵێت" هەموو ئەو ڕێكارانەی كە پێویستە بگیرێنەبەر وەك داخستنی دەوام بەشێوەیەكی یەكجاری و داخستنی بازاڕ".
د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئه‌گه‌ر مه‌ترسی كۆرۆنا به‌رز ببێته‌وه و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان چه‌ند هێند بێته‌وه، بێگومان هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێویسته بگیرێنه به‌ر، ده‌یگرینه به‌ر وهكوداخستنی ده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری وداخستنی بازاڕ".
ڕاشیگەیاند" مه‌ترسیه‌كه له ئێستادا زۆر بوونی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ناچاری هه‌ندێك بار‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه دارارییهی كه هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری له ئێستادا به‌رده‌وام نیه".
ده‌شڵێت" به‌ڵام تا ئه‌م ساته هیچ بڕیارێك نیه بۆ دووباره دانانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتۆچۆ، وه هیچ بڕیارێك نیه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌وماوه‌یه‌ی كه دانراوه، ڕێنماییه‌كان وه‌كو خۆیان جێ به‌جێ ده‌كرێن، بەڵام تاكه شت کە ماوه و تا ئێستا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه ئه‌ویش هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانه كه نازانیین چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له ماوه‌یه‌ی داهاتوودا".
وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژەی بەوەشکرد" ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێنمایی به‌رده‌وامیین كه به‌ركه‌وتنی فیزیكی پێویسته ته‌واو ته‌واو سنوردار بكرێت، ئه‌گه‌ر بازاڕه‌كان به‌و قه‌ڵه‌باڵغیه ده‌كرێنه‌وه، پێویست ناكات له ڕێنماییه‌كان سارد ببینه‌وه، فه‌رمانگه‌كان به‌شێكیان ده‌وامیان ده‌كرێنه‌وه نابێ سارد ببینه‌وه، وه هیچ به‌رچاو ڕوونیه‌ك نیه له ئاستی جیهان و له ئاستی ناوخۆیدا تا كه‌ی ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت، هیچ به‌روارێكی دیاری كراومان نیه كه به‌داخه‌وه ئه‌مه سترێسهكه زیاتر ده‌كات نازانیین تا چه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و ڕێنماییه جیهانیانه كه پێویسته ئێمه له‌سه‌ری به‌رده‌وام بین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.