سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوو هاووڵاتیی كورد له سنووری شاری خانه‌قین به ناوه‌كانی "ئه‌حمه‌د عه‌باس و ئه‌حمه‌د عه‌دنان" كه كاسبكارن ، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارى نه‌ناسراوەوە رفێندران.
وتیشى" ئه‌و دوو هاولاتیه خه‌لكى گوندی یوسف به‌گی سنووری شاری خانه‌قین بوون و ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌كاتى ده‌رچوونیان بۆ شوێنێكى دوور له گونده‌كه‌یان رفێندراون و له‌هه‌مبه‌ر ئازادكردنیان چه‌كداره‌كان داوای پاره له خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیار نییه ئه‌و چه‌كدارانه سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشن یان سه‌ربه كه‌سان و گروپى ترن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.