Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 17:20

223 هاووڵاتی کورد له‌ ئیمارات و سوید گه‌ڕێندرانه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان

بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 223 هاووڵاتی كورد له‌ ئیمارات و سوید كه‌ به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شتی ئاسمانییه‌وه‌ گیریان خواردبوو، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە رێگەى دوو فڕۆکە ١٣٩ هاوڵاتى لە سوید و ٨٤ هاوڵاتى لە ئیمارات، كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە ئەوروپا و ئیمارات گیریان خواردبوو، گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان.

پرۆسەی گەڕاندنەوەی ھاووڵاتیان بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراقى فیدرال لەگەڵ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغدا و نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە سوید و وەزارەتى دەرەوەى سوید و باڵیۆزخانەى سوید لە بەغدا و هێڵی ئاسمانى عیراقیە بەڕێوەچوو.

سەفین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراستەى هەموو ئەو لایەنانانە کرد، کە رۆلى بەرچاویان هەبووە لە سەرخستنى پرۆسەى گەڕاندنەوەى هاوڵاتیانى هەرێم لەو قۆناغە سەختەدا.

ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گەیشتنیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.