وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، 50 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون.
تووشبووە نوێیەکان، پێنجیان لە سلێمانییە و ئەوانی دیکە لە بەغدا، بەسرە و میسانن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 61 کەس لە عێراق چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە.
لە عێراق، سێ هەزار و 193 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، دوو هەزار و 89 کەسیش چاکبوونەتەوە و 117 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.