نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مسته‌فا كازمیه‌وه كردوه و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كردوه به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێی عێراق.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماده‌یی بۆ سه‌ردانیكردنی عێراق ده‌ربڕی و له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه و بابه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان كرد.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردنی عێراق له‌رووی سیاسی و ئه‌منی و ئابووریه‌وه ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندوه، ده‌یه‌وێت به‌مزوانه سه‌ردانی به‌غداد بكات بۆ زیاتر گفتوگۆكردن له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كانیان و له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری و یه‌كڕیزی خاكی هه‌ردوو وڵات.
له‌لای خۆشیه‌وه، مسته‌فا كازمی سوپاسی سه‌رۆك كۆماری توركیای كردوه و رایگه‌یاندوه، له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه و رێزگرتن، عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و به‌هێزی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت.
مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاندوه، له‌پێشوازیدا ده‌بن هه‌ركاتێك سه‌ردانی عێراق بكات و سه‌ردانی به‌رده‌وامی هه‌ردوولاش، به‌شێكه له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و عێراق.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌به‌شێكی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكی ئاوی نێوان هه‌ردوو وڵات، ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها رۆڵی كۆمپانیاكانی توركیا له‌بواری وزه و بونیادنانه‌وه‌ی عێراقدا كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.