وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوی ژماره 81ی تایبهت به ئامارهكانی كۆرۆنای له ههرێمی كوردستان بڵاوكردهوه و بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، له ماوهی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبووێكی نوێی ئهو پهتایه له ههرێمی كوردستان تۆمارنهكراوه.
دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێم:
راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (81)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
- کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (10908) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1112) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (527) لە هەولێر، (185) لە سلێمانی، (399) لە دهۆك، (1) لە راپەرین. وە (9796) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكهی هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (298) هاووڵاتی بوو.
- پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا؛ (1157) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (471) هەولێر، (459) سلێمانی، (227) دهۆك، (0) هەلەبجە، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (58563) پشکنین بووە).
- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (397) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (379) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (13) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی دیكه داوا دەکەین، هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قهرهباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
15ی ئایاری 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.