ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرای كرد له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وادا، حاڵه‌تێكی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆمار كراوه.
حه‌مید نایف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ئاشكرای كردووە له یه‌كێك له كێڵگه‌كانی (ئه‌سكی كه‌ڵه‌ك)ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا، حاڵه‌تێكی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده له جۆری "H5N1" تۆمار كراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق باسی له‌وه كردووه كە وه‌ك ڕێكارێكی خۆپارێزی ده‌ستیان كردووه به سووتاندنی په‌له‌وه‌ره تووشبووه‌كان و لە ژێر خاك دەیانشارنەوە، پاشان په‌له‌وه‌ره‌كانی تری كێڵگه‌كه‌شیان له‌ناو بردووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق داوای له خاوه‌نی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر كرد به‌رده‌وام چاودێری كێڵگه‌كانیان بكه‌ن و له كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناویدا په‌یوه‌ندی به لایه‌نه‌كانی ڤێتێرنه‌رییه‌وه بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.