به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئێران جه‌ختی كردۆته‌وه كه له‌وانه‌یه وڵاته‌كه‌ی سوپا بۆ یارمه‌تیدانی به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی پۆلێكی كولـله‌كان به‌كاربێنێ كه باشووری وڵاته‌كه‌ی داگیر كردووه‌و هه‌ڕه‌شه له‌و به‌رووبوومانه ده‌كات كه به‌هاكه‌ی به 7 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت .
سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو دابه‌زینی نرخ و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، بڵاوبوونه‌وه‌ی پۆله كولـله‌كانیش یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی رووبه‌رووی ئێران بۆته‌وه كه ساڵانێكه به‌خۆوه‌ی نه‌بینیوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی كرێكارانی ئێرانی نیمچه فه‌رمی له‌سه‌ر زاری محه‌مه‌د ره‌زا میر،به‌رپرس له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گواستویه‌تییه‌وه كه كولـله بیابانییه‌كان له 31 هه‌رێمی وڵاته‌كه هێرشیان كردۆته سه‌ر زیاتر له 200 هه‌زار هێتكار له زه‌وی كشتوكاڵی.
هه‌روه‌ها روونیشكرده‌وه كه ئه‌و ناوچانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه له رۆژئاوای ئێران له‌سه‌ر سنووری پاكستان درێژده‌بێته‌وه تا ده‌گاته سنووری عێراق له باكووری رۆژئاوای ئێران و به‌مزووانه‌ش هێرشی كولـله‌كان ده‌گاته سه‌ر یه‌ك ملیۆن هێتكار زه‌وی كشتوكاڵی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.