له ئاكامی هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دوجێل له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین دوو سه‌رباز كوژران.
مه‌هدی ته‌قی ،ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی پشكنین له شارۆچكه‌ی دوجێل.
ته‌قی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا دوو سه‌رباز كوژراون. دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ش تیرۆریستان به خێرایی ناوچه‌كه‌یان جێ هێشتووه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تیرۆریستانیش هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ست پێ كردووه.
وێڕای ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی عێراق داعشیان له ناوچه‌كان ده‌ركردووه و شاره‌كانییان ئازادكرد ، به‌ڵام شانه نووستووه‌كانی رێكخراوه‌كه تاكو ئێستا به‌رده‌وامن له سه‌ر ھێرشه‌كانیان به‌تایبه‌ت له گونده‌واره‌كانی پارێزگاكانی كه‌ركووك، مووسڵ، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.