Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 17:23

سەمای بالێ لە سەردەمی کۆرۆنا

جگە لە سەماکارەکان هیچ کەسێکی دیکە ئامادەی نمایشەکە نەبووە
کوردستان TV
100%

گرووپی سەمای بالێی چیک، لە سەردەمی کۆرۆنادا نمایشێکی تایبەتی لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری پراگ سازکرد. و لەم هۆڵەدا جگە لە سەماکارەکان هیچ کەسێکی دیکە ئامادەی نمایشەکە نەبووە، کورسییەکان بەتاڵ بوون نمایشەکە لە رێگەی ئۆنلاینەوە بۆ خەڵک گوازرایەوە تا لەو رێگەیەوە بینەری سەماکە بن.
سەرجەم چالاکییەکان بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چیک وەستێندراون، بەڵام ئامانجی چالاکییەکەی ئەم گرووپە بۆ دڵخۆشکردنی خەڵکە کاتێک بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بە ناچاری لە ماڵەکانیاندا ماونەتەوە و ناتوانن بەشداری لە هیچ بۆنە و چالاکییەکدا بکەن و ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە وەک پێشووتر بەشداری چالاکییەکان بکەن، هەر لەکاتی بەرێوەچوونی چالاکییەکەدا، نمایشکاران رەچاوی رێنماییەکانی تەندروستی و هەروەها خۆپارێزی کۆمەڵایەتیان کردبوو، سەماکارەکان بە دەمامکەوە نمایشەکەیان ئەنجامدا.

ktv

ktv

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.