لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لانیکەم شەش كۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی هەورامان، شنۆ و چالدێران لە کاتی کۆڵبەر به تهقهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران بریندار بوون و ئهمڕۆش كۆڵبهرێك بههۆی كهوتنه ناو رووبارهوه گیانی لە دەستدا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه بەرەبەیانی ئهمڕۆ شهممه 16ی 5 ى 2020، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری کەوتووەتە ناو رووباری گادەر و گیانی لە دەست داوە.
ئەو کۆڵبەرە تەمەنی 25 ساڵ بووه و ناوی ئارام مەولوودی-ییه، کە خێزاندار بووە و تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.
هاوكات رۆژی هەینی 15ی ئایار، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە ملەی تەتەی هەورامان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی نەوزاد، خەڵکی گوندی بندۆڵ ئاشکرا بووە. ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە پزیشكیهكانی شاری پاوە کراون.
هەروەها، رۆژی چوارشەممە 13ی ئایار، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە بەرزاییەانی گوندی مادلووی چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە مەناف حەسەن زادە، بێهزاد رەمەزانی و رەزا سەرشیری، راگەیەندراوە کە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.