له ئاكامی دوو هێرشی داعش له شاری به‌غدا و سنووری پارێزگای دیاله، چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و یه‌ك مه‌ده‌نی كوژراون.
ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش هێرشیانكرده سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له گوندی ئه‌لبو مه‌ڕعی سه‌ربه ناحیه‌ی عوزێم باكووری پارێزگای دیاله.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و چواری دیكه‌یش برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌فسه‌رێك له پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند كه‌سێكی مه‌ده‌نی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له قه‌زای تارمییه باكووری به‌غدا دوای رفاندنی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعشه‌وه، كوژراوه.
باس له‌وه‌شكراوه كه ته‌رمی كه‌سه كوژراوه‌كه له‌ناو بێستانێكدا له نزیك قه‌زای تارمییه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.