له ئاكامی هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی یایچی كه ده‌كه‌وێته باشووری پارێزگای كه‌ركووك یه‌ك پۆلیس كوژرا.
عه‌لی كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك راگه‌یاند ، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش به به‌كارهێنانی چه‌كی بێده‌نگكراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی پۆلیس له شارۆچكه‌ی یایچی.
كه‌مال تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا یه‌ك پۆلیس كوژراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.