Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 15:14

9 سود لە سودە تەندروستیەکانی سپێناخ

دژی ژەهراویبون دەجەنگێت
کوردستان TV
100%

سپێناخ یەکێکە لەو سەوزانەی کە سودێکی ئێجگار زۆری هەیە پڕیەتی لە کانزاو ڤیتامین ی بەسود ئەمەش بەگشتی یارمەتیدەرێکی باشە بۆ تەندروستی جەستە، لەسودە هەرەگرنگەکانی ئەمانەن:
1-خوراکێکی زۆر کاریگەرە بۆ ئافرەتانی سکپڕ: بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی ترشی فۆلیکە هەربۆیە ئەمەش کاریگەریەکی باشی هەیە لەسەر ئافرەتانی سکپڕ.
2-یارمەتی تەندروستی ئێسک دەدات: بەهۆی ئەوەی کە ڤیتامین K ی تێدایە یارمەتی دەرو پارێزەری ئێسکەکانە.
3-لەقەبزی دەت پارێزێت: سپێناخ پڕیەتی لە ڕیشاڵ و ئاو ئەمەش هۆکارە بۆنەهێشتنی قەبزی
4-دژی ژەهراویبون دەجەنگێت: ڤیتامین A ی تێدایە کە دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە لە ژەهراوی بون.
5-زۆر بەسودە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن: سپێناخ ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە هەروەها ڕێژەیەکی کەمیش سۆدیۆم .ئەم دوڕێژە کانزایە زۆر بەسودن بۆ دابەزاندنی پاستانی بەرزی خوێن.
6-بەسودە بۆدابەزاندنی کێشی لەش: گەڵای سپێناخ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش.
7-قەلەقی ناهێڵێت: سپێناخ یارمەتی هێور بونەوەی لەش دەدات هەروەها قەلەقی بەتەواوی ناهێڵێت.
8-دژە پیرییە:سپێناخ بەسەوزەیەکی دژە پیری ناسراوە.
9-کەمخوێنی ناهێڵێت : سپێناخ سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە ئەمەش زۆر یارمەتی دەرە بۆئەوکەسانەی کە توشی نەخۆشی کەمخوێنی دەبن.
سەرچاوە: خۆت پزیشكی خۆت به‌
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.