وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان كه وه‌كو پێویست پابه‌ندی رێنماییەكان نابن و، داواش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن و دووربن له نه‌خۆشی كۆرۆنا، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، چونكه هێشتا مه‌ترسی ماوه.
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ، ئێمه رێنماییمان بۆ هاووڵاتیان ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن و پارێزراو بن، رێنماییه‌كانیش له به‌رژوه‌ندی ئه‌واندایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابن و قه‌ڵه‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتنیان زۆره، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی خراپە و ته‌ندرووست نییه".
د.سامان به‌رزنجی راشیدهگهێنێت ، ئه‌ركی هاووڵاتییه له‌به‌رژوه‌ندی خۆی و گشتیش، كه خۆپارێزی بكات و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بێت، كه‌م كه‌سیش هه‌یه ماسك به‌كار دێنێت، پێویسته هاووڵاتیانی خۆشمان هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان خۆیان بپارێزن .
وه‌زیری ته‌ندروستى ده‌شڵێت ، مه‌ترسی نه‌خۆشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كورستان به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه پێویسته هاووڵاتی خۆیان بپارێزن، چونكه ئه‌گەر پابه‌ندبن ئه‌وكات ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌ژیانی ئاسایی و جارێكی دیكه تووشی ئه‌و رێكارانەی پێشوو نابین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.