دوای وه‌ستانی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی پتر له دوو مانگ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا،ئه‌مرۆ خوله‌كه به‌ئه‌نجامدانی شه‌ش یاری له هه‌فته‌ی بیستوشه‌شه‌م ده‌ستپێده‌كاته‌وه
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا به ڕێكاری خۆپارێزی تایبه‌ت ده‌ستیان به ڕاهێنان كردۆته‌وه، به بڕیاری یه‌كگرتووی بۆندسلیگاش سه‌رجه‌م یاریه‌كان له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كان و به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕێكاری دیكه بۆ پاراستنی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران له تووشبوون به كۆرۆنا له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كان په‌یڕه‌وده‌كرێت، له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی بیستوشه‌شه‌می خولی ئه‌ڵمانیا، كاتژمێر چوار‌و سیی خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر
یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند له یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارك له شاری دۆرتمۆند میوانداری یانه‌ی شالكه ده‌كات، دۆرتمۆند له كۆی بیستوپێنج یاری خاوه‌نی په‌نجاویه‌ك خاڵه‌و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی چوار خاڵ له دوای بایرن میونشنی پێشه‌نگ دێت، شالكه‌ش به سیی و حه‌وت خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دایه، ململانێكانی خولی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته یه‌كه‌م خولی گه‌وره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.