له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یاریه‌كانی خولی ئه‌ڵمانیا، هانس فلیك ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن ڕایگه‌یاند، هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ر خولی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت كه چۆن یانه‌كانی ئه‌و وڵاته به متمانه‌یه‌كی به‌رزه‌وه ده‌ست به ڕكابه‌ریه وه‌رزشیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
فلیك گوتیشی، ده‌كرێت له‌م ڕێگایه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی وڵاتانی جیهان بكه‌ین كه ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه خوله‌كانی تۆپی پێ و پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، ڕاهێنه‌ری بایرن جه‌ختیشیكرده‌وه كه ناترسێت له‌وه‌ی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بن، هه‌ر یاریزانێكیش له تووشبوون به‌م په‌تایه ده‌ترسێت ئه‌وا ده‌توانێت له یاریه‌كان بكشێته‌وه، هانس فلیك خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی فیفا گۆڕانكاری یاریزانانی بۆ هه‌ر تیپێك له یاریه‌كدا بۆ پێنج یاریزان زیادكردوه‌و هیواشی خواست ئه‌م گۆڕانكاریه نه‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی كات له یاریه‌كاندا
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م یاری تیپه‌كه‌شی له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی ئه‌ڵمانیا كه بڕیاروایه به‌یانی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی یونیۆن به‌رلینی میوانداری ببێته‌وه، ڕاهێنه‌ری بایرن ڕایگه‌یاند كه ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یونیۆن به‌رلین ئاسان نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كه‌یان خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌و به شێوازی هێرشبردن یاری ده‌كات، بۆیه ده‌بێت به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه له‌به‌رامبه‌ریان بوه‌ستن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.