ئیداره‌ی ئه‌یاكس له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی ده‌نگدانی هانده‌رانی تیپه‌كه‌دا حه‌كیم زیاش زۆرترین ده‌نگی كۆكردۆته‌وه‌و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی یانه هۆڵه‌ندیه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی دووهه‌زارونۆزده دووهه‌زاروبیست به‌ده‌ستهێناوه كه ئه‌مه‌ش سێیه‌م جاری له‌سه‌ریه‌كه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌باته‌وه، جێگای باسه زیاشی ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵله‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی سی‌و دوو یاری له‌سه‌رجه‌م پێشبركێكان ئه‌نجام داوه‌و هه‌شت گۆلی تۆمار كردوه و شازده گۆلیشی بۆ هاورێكانی درووست كردووه .
حه‌كیم زه‌ییاش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی چێڵسی ڕێككه‌وتووه‌و له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا به گرێبه‌ستێك به بڕی چل ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه له‌نده‌نیه‌كه ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.