میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویان كرده‌وه كه زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان درێژ ناكاته‌وه‌و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ڕیزی یانه‌كه به‌جێده‌هێڵێت
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی كۆریێری دیلا سێرای ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه ئیبراهیمۆڤیچ به‌نیازنیه وه‌رزی داهاتوو له ڕیزی میلان بمێنێته‌وه‌و به ته‌واوبوونی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ڕیزه‌كانی به‌جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هاماربی ده‌كات كه یاریزانه‌كه یه‌كێكه له خاوه‌ندارانی یانه‌كه‌و به‌م دواییه‌ش له‌كاتی وه‌ستانی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی ئیتاڵیا له ڕیزی تیپه‌كه مه‌شقی ده‌كرد تا پارێزگاری له توانای جه‌سته‌یی خۆی بكات
جێگای باسه ئیبراهیمۆڤیچ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسیهوه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ په‌یوه‌ندی به میلان كرد‌و له كۆی ده یاری، چوار گۆڵی بۆ ڕۆسۆنێری تۆماركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.