چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباسی بریتانیا بڵاویانكرده‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی لاری نیه له‌وه‌ی لیرۆی سانێی ئه‌ڵمانی ڕیزه‌كانی به‌جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بایرن میونشن بكات
به‌و مه‌رجه‌ی یانه باڤاریه‌كه ئۆفه‌رێكی گونجاو بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه پێشكه‌شی سیتیزێنز بكات، له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ئیڤنینگ ستانده‌ردی بریتانی ئاشكرای كرد كه به‌رپرسانی مان سیتی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه كه گوایا ڕازی بن به‌وه‌ی به بڕی سیی و پێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی ده‌ستبه‌رداری سانێ بن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به بڕه پاره‌یه‌كی گونجاو یاریزانه‌كه بفرۆشن
له هاوینی پارساڵیش ئیداره‌ی بایرن نزیك بوو له گواستنه‌وه‌ی سانێ بۆ ڕیزه‌كانی به بڕی سه‌دوسیی ملیۆن پاوه‌ند، به‌ڵام پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه ته‌واو نه‌كرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستكاره ئه‌ڵمانیه‌كه دووچاری پێكانێكی سه‌ختی ئه‌ژنۆی هات و چه‌ند مانگێك له یاریگاكان دووركه‌وته‌وه
جێگای باسه گرێبه‌ستی ئێستای سانێی ته‌مه‌ن بیستوچوار ساڵ له‌گه‌ڵ مان سیتی له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.