له‌ناوه‌ڕاستی ئاداری رابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م چالاكیه وه‌رزشیه‌كان راگیران به‌تایبه‌ت خولی تۆپی پێی وڵاتان، یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لژیكا له‌ماوه‌ی رابردوو بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی دابوو، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی یوفا بریاره‌كه‌ی راگرتبوو، له‌ئێستاداشدا دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ته‌شه‌نه‌كردنی به‌رده‌وام دایه، بۆیه یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لژیكا گه‌یشته ئه‌م بروایه‌ی به‌فه‌رمی بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی تۆپی پێی به‌لژیكا بۆ وه‌رزی دووهه‌زارو نۆزده دوو هه‌زارو بیست په‌سند بكه‌ن
خولی تۆپی پێی به‌لژیكا ته‌نیا یه‌ك گه‌ری مابوو بگاته یاریه‌كانی قۆناغی شیاندن كه به‌به‌شداری شه‌ش تیپ به‌رێوه‌ده‌چێت، رێكخه‌رانی خولی به‌لژیكا له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خوله‌كه یانه‌ی كلۆب برۆجیان وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌مساڵ ناساند كه خاوه‌ن حه‌فتا خاڵ بوو و به‌جیاوازی پانزه خاڵ له‌پێش یانه‌ی جینت دێت، كلۆب برۆج بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین جار له‌مێژوو بووه براوه‌ی نازناوی خولی وڵاته‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به‌خولی یانهپاڵهوانهكانیش هه‌ردوو یانه‌ی كلۆب برۆج و جینت مافی به‌شداربوونیان له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه پێ به‌خشرا و هه‌رسێی یانه‌ی رۆیال شارلوا و رۆیال ئهنتویرب و ستاندار لیج به‌شداری یاریه‌كانی یۆرۆ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.