به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا رۆبرتۆ مانچینی رایگه‌یاند دواخستی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دووهه‌زارو بیست بۆ دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا بوو
هه‌روه‌ها مانچینی وتیشی دواخستنی ساڵێك ده‌رفه‌تی زیاتر له‌به‌رده‌م یاریزانه‌كان ده‌ره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خۆیان ئاماده‌بكه‌ن و بوونی خۆیان بسه‌لمێنن، سه‌باره‌ت به‌یاریزان نیكولۆ زانیولۆ راهێنه‌ری ئیتالیا دووپاتیكرده‌وه زانیولۆ یاریزانێكی به‌توانایه و ئومێد ده‌خوازم له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه گۆرانی زۆر به‌سه‌ر تواناكانی خۆی دابهێنێ، مانچینی نه‌یشارده‌وه ره‌نگه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵه‌دا یاریزانی دیكه‌ی تازه پێگه‌یشتوو ده‌ربكه‌وێت و پێكهاتیه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌هێزتربێت، له‌وه‌لامی پرسیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی كالچۆ ئه‌و راهێنه‌ره وتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی كالچۆ كارێكی ئه‌سته‌مه، بۆیه ئومێد ده‌خوازم له‌نزیكترین ده‌رفه‌ت بگه‌رێینه‌وه سه‌ر سروشتی ئاسایی خۆمان و دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه و كۆنترۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت،
له‌كۆتاقسه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره دووپاتیكرده‌وه تۆپی پێی زۆر گرنگه و دیمه‌نێكی جوان ده‌به‌خشێت، بۆیه وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌بێ ئه‌نجامدانی یاریه‌كان ئاسان نیه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.