Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 09:38

شه‌ش رێگای کاریگه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی شووتییه‌کی باش

شووتی نێرو مێی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

پێگه‌ی Health Line ی ئه‌مریكی شه‌ش رێگای كاریگه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنی شووتییه‌كی باش ده‌ست نیشانكردووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن..

یه‌كه‌م : شێوه‌ی گونجاو، شووتی چه‌ند شێوه‌ و قه‌باره‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه‌،له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت شووتییه‌ك هه‌ڵبژێره‌ كه‌ دیوی ده‌ره‌وه‌ی هیچ عه‌یبێكی نه‌بێ و رێكوپێك بێت.

دووه‌م: كێشه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ قه‌باره‌كه‌ی، شووتی شیرین و پێگه‌یشتوو كێشه‌كه‌ی به‌روارود به‌قه‌باره‌ی قورستره‌،ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ ده‌گه‌ێنێ كه‌ به‌ربوومه‌كه‌ پڕئاوه‌و گوشراوی زۆره‌.

له‌راستیشدا رێژه‌ی ئاوو ریشاڵه‌كان له‌ هه‌ر میوه‌یه‌ك،كێشی ته‌ندروستیی میوه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات و شووتیش له‌ سه‌دا91ی ئاو پێك ده‌هێنێ.

سێیه‌م: په‌له‌ی زه‌رد، ئه‌گه‌ر په‌له‌ی زه‌رد له‌نزیك ره‌گی شووتییه‌كه‌ هه‌بوو، ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ شووتییه‌كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌شوێنی خۆی ماوه‌ته‌وه‌و به‌مه‌ش تامی شیرین ده‌بێت.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌ی سپی له‌سه‌ر شووتی هه‌بێت ، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێ كه‌ شووتیه‌كه‌ به‌ر له‌واده‌ی خۆی لێكراوه‌ته‌وه‌ و هێشتا پێنه‌گه‌یشتووه‌.

چواره‌م: ده‌نگێكی قووڵ: رێگایه‌كی دیكه‌ بۆ پێگه‌یشتنی شووتی، كاتێك ده‌ستی لێ ده‌ده‌یت ده‌نگێكی قووڵی لێوه‌ بێته‌ده‌رێ .

پێنجه‌م : به‌هێزی توێكڵه‌كه‌ی، ده‌بێت شووتی توێكلێكی به‌هێزی هه‌بێت،بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی فشارخستنه‌ سه‌ری به‌رگه‌ بگرێت .

شه‌شه‌م: سه‌یری كلكه‌كه‌ی بكه‌، كاتێك ده‌بینی كلكی شووتییه‌كه‌ هه‌ر سه‌وزه‌ له‌كاتی لێكردنه‌وه‌یدا، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێ كه‌ شووتییه‌كه‌ زوو لێكراوه‌ته‌وه‌و هێشتا پێنه‌گه‌یشتووه‌ .

 

36

شایانی باسه‌ به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان شووتی سوودێكی زۆری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ و بۆ زانیاریشتان شووتی جۆری نیرۆ مێی هه‌یه‌، جۆره‌ نێره‌كه‌ی، شێوه‌كه‌ی درێژه‌و تامیشی ئاوییه‌، به‌ڵام جۆره‌ مێكه‌ی ، شێوه‌ی بازنه‌ییه‌و تامیشی شیرینه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.