شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش له سنووری پارێزگای پارێزگای دیاله ده‌ست پێكردووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی باشووری ناحیه‌ی بوهروز باشووری دیاله ده‌ست پێكردووه".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه كه ئامانج له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ده‌ستگیركردنی كه‌سانی داواكراو، هه‌روه‌ها راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعشه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه پته‌وتر بێت.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ش دوای ئه‌وه ئه‌نجامدراوه كه له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئاكامی هێرشیكی تیرۆریستانی داعش بۆسه‌ر خاڵێكی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای دیاله، چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و شه‌شی دیكه‌یش برینداربوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.