سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گه‌وره راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤ لینیك'ی له‌كار لابرد.
گۆڤاری Politicoی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه تره‌مپ له په‌یامێكدا كه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پێڵۆسی ره‌وانه كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه لینیك'ی له‌كار لاداوه.
تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌رنامه و كاروچالاكییه‌كانی حكوومه‌ت بۆ پێشخستنی ئابووری ئێجگار گرنگن و نووسیوویه‌تی: "گه‌وره راوێژكار بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه ئه‌ركێكی هه‌ستیاری گرته ئه‌ستۆ. دوای ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین و به پێشنیاری ئه‌نجوومه‌نی پیران لینیك'م له‌كار لابرد. كه‌سێكی دیكه به‌ربژێر ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پۆسته و ناوه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران ره‌وانه ده‌كه‌م كه به ته‌واوی جێی متمانه و كه‌سێكی گونجاو بێت بۆ ئه‌م كاره".
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئامانجی تره‌مپ له‌و په‌یامه ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆنگرێسه، كه دوای ٣٠ رۆژ ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.