ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16 ى 5 ى 2020 ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا یٔه‌م دوو منداڵه له‌ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌یٔیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و شاری سلێمانی، به ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست دا.
راشیده‌گه‌یه‌نن هه‌ردووكیان ئۆتۆمبێل كردوونی به‌ژێره‌وه و له‌به‌ر سه‌ختیی برینه‌كانیان، گیانیان له‌ده‌ست داوه
هاتووچۆی سلێمانى داواش ده‌كات كه پێویسته له‌سه‌ر شۆفێران، هه‌میشه بوونی منداڵ و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، له‌سه‌ر شه‌قام و ڕێگه‌وبان له‌به‌رچاو بگرن
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.