له ئێران، ٣٥ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان به‌و ڤایرۆسه له‌و وڵاته به‌رزبووه‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار و ٩٣٧ كه‌س.
له‌وباره‌وه كه‌ناڵی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور رایگه‌یاندووه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٥ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
راشیگه‌یاند، كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ شه‌ش هه‌زار و ٩٣٧ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
كیانوش جیهانپور ئاشكرایشی كردووه كه له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٧٥٧ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌مه‌ش كۆی گشتیی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه، گه‌یشتووه‌ته ١١٨ هه‌زار و ٣٩٢ كه‌س.
باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌نێو تووشبووه‌كاندا، ره‌وشی دوو هه‌زار و ٧١٦یان ناجێگیره و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه تا ئێستا ٩٣ هه‌زار و ٧١٦ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.