Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:47

نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە

کێشەکانی ئەمەریکا و چین و داڕمانی ئابووری جیهان هۆکارن
نرخی زێڕ
کوردستان TV
#8
100%

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستانیش لە بەرزبوونەوە بەردەوامە بەجۆرێک بە بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو هەر ئۆنسەیەک زێڕ بڕی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 305 هەزار، عەیار 18 بە 260 هەزار، عەیار 24 بە 345 هەزار دینار دەفرۆشرێت. ئەمە لەکاتێکدایە دوو هەفتەی ڕابردوو زێڕی عەیار 21 مسقاڵی بە 295 هەزار ، عەیار 18 بە 250 هەزار، عەیار 24 بە 337 هەزار دینار دەفرۆشرا واتا بۆ هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 10 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو کاریگەری گەورەیان لەسەر نرخی زێڕ دروستکرد بەڵام ئەمە بەس نەبوو چونکە هۆکار گەلێکی دیکە هەن کە نرخی زێڕیان بەرزتر کردووەتەوە.

راپۆرته‌ ئابوورییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئابووری جیهان پێویستی به‌ماوه‌یه‌كی زۆره‌ بۆ ئاسایبوونه‌وه‌، بۆیه‌ سه‌رمایه‌دارانی جیهان ترسیان لی نیشتووه‌ كه‌ ئابووری جیهان به‌م نزیكانه‌ ڕووبه‌رووی ئاسایبوونه‌وه‌ نه‌بێت هەر بۆیە ڕوویان لە کڕینی زێڕ کردووە ئەمەش وایکردووە بەهای ئەم کانزا بەنرخە بەرزبێتەوە.

گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین وه‌ك دوو وڵاتی پله‌یه‌ك و دووی ئابووری جیهان مه‌ترسیان له‌سه‌ر بازار دروستكردووه ئەمەش بە هۆکارێکی دیکەی گرانبوونی نرخی زێڕ دادەندرێت چونکە ئەم کێشانە ترس دەخەنە بازاڕ و دڵی سەرمایەداران.

 

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.