Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 11:22

کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی وەزیری ناوخۆی عێراق تووشی روودای هاتوچۆ بوو

سێ له‌ پاسه‌وانانی بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
#7
100%


كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی وەزیری ناوخۆی عێراق لەكاتی گەڕانەوە لەپارێزگای سەڵاحەدین، تووشی رووداوی هاتوچۆبوو، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ سێ له‌ پاسه‌وانانی بوونه‌ قوربانی.

ئەمڕۆ شەممە عوسمان غانمی، سەردانی پارێزگای سەڵاحەدینی كرد، دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكە، كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی غانمی لەسەر رێگای خێرای تكریت، تووشی رووداوێكی هاتوچۆبوو یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبیلی پاسه‌وانه‌كانی به‌هۆی خێرایی وه‌ڕگرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، بەهۆی ڕووداوەكەوە پاسەوانێك گیانی لەدەستداوە و سێ پاسەوانی دیكەی وەزیری ناوخۆ بریندار بوون و لە ئێستا تەرمی پاسەوانەكەش بۆ پزیشكی دادی گواستراوەتەوە و سەرجەم بریندارەكانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی نزیك ڕووداوەكە.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ ، خۆی لەناو كاروانی ئۆتۆمبێلەكاندا نەبووە و بە فڕۆكەی سەربازی گەڕاوەتەوە بەغدا.

شایه‌نی باسه‌ دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو، چەكدارانی داعش چەند جارێك هێرشیانكردە سەرهێزە ئەمنییەكانی ئەو ناوچەیەو بەهۆیەوە ژمارەیەك كارمەندی سەر بەسوپای عیراق و هێزە ئەمنییەكان كوژران و برینداربوونه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.