زۆربه‌مان، كاتێ گوێمان له وشه‌ی (ئۆرزدی - باك) ده‌بێت ، كۆمه‌ڵی یاد یاده‌وه‌ریمان به بیر دێته‌وه،به‌تایبه‌تی نه‌وه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ئۆرزدی - باك بازرێكی جوان و سه‌رنجراكێش بوون ،ده‌توانیین بڵێن تاراده‌یه‌ك وه‌كو (مۆڵ)كانی ئێستا وابوون له زۆربه‌ی وڵاتان بازاری ئۆرزدی- با ك ، هه‌بوون ، وه له زۆرێك له شاره‌كانی عێراق و كوردستان هه‌بوو، له‌نێو ئۆرزدی - باك ، چه‌ندین فرۆشگا هه‌بوون ، كه زۆربه‌ی پێداویستیه‌كانی ناو ماڵ ، خواردن و خواردنه‌وه‌ی تێدابوو، له هه‌مان كاتدا نرخی كه‌لوپه‌له‌كان گونجاو بوون ، زۆریش به‌ناو بانگ بوون هه‌موو كه‌رسته‌و كه‌لوپه‌له‌كانیان ماركه بوون ، له خزمه‌تی مووچه خۆرانی ده‌وڵه‌تدا بوو، له كۆتاییی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست كۆمپانیای ئۆرزدی- باك دامه‌زرا ، له به‌غدا له شه‌قامی ره‌شید بوو له هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر دادگا بوو له سلێمانی له شه‌قامی (گۆران)ه بوون ئێستاش شه‌قامه‌كه هه‌ر به‌ناوی (ئۆرزدی- باك)ه.
مانای ئۆرزدی باك له چییه‌وه هاتووه؟
پێش ئه‌وه‌ی باس له مانای ئۆرزدی باك بكه‌ین ، ده‌مه‌وێت ئه‌وه وه‌بیر هه‌موو لایه‌ك بێنمه‌وه، كه كاتی خۆی پێش ئه‌وه‌ی جوله‌كه‌كان كۆچ بكه‌ن بۆ فه‌ڵستین به‌سه‌ر زۆرێك له وڵاتان دابه‌ش كرابوون، عێراق و كوردستانیش یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه جوله‌كه‌كانی لێی نیشته‌جێبوون ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه باسی لێوه‌بكه‌ین كه جوله‌كه‌كان ، زۆربه‌یان سه‌رقاڵی بازرگانی بوون ، هه‌ربۆیه‌ش خاوه‌نی عه‌قڵێكی ئابووری و بازرگانی بوون ، زۆریش سه‌ركه‌وتووبوون ، هه‌رده‌م خاوه‌ن سه‌رمایه بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ش وشه‌ی ئۆرزدی باك بۆ جووله‌كه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه.
با بزانین، سه‌رگوزشته‌ی ئۆرزدی – باك له چییه‌وه هاتووه ،له‌زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه دراوه ،كه ئۆرزدی باك ناوی دوو خێزانی نه‌مساوی و هه‌نگارین ، كه به‌ره‌سه‌ن جوله‌كه‌ن ، له ساڵی 1879ئه‌دلۆف ئۆرزدی و مۆریس باخ (ئۆرزدی - باك) ئه‌م دوو خێزانه له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ، جگه له دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی بازرگانی هاوبه‌ش ، له ڕووی خێزانیشه‌وه تێكه‌ڵاوی یه‌كتری ده‌بن، پێكه‌وه یه‌كه‌م سه‌نته‌ری بازرگانی خۆیان به‌ناوی (ئۆرزدی و باخ ) له پاریس ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام له زۆربه‌ی وڵاتان له بری پیتی (خ) پیتی (ك) به‌كار هات به‌م شێوه‌یه بوو به(ئۆرزدی - باك) .
هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م كۆمپانیایه به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی (باخ)ی جوله‌كه‌وه بووه، كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین بازرگانی ئیپمراتۆریه‌تی نه‌مسا-هه‌نگاریا بوون، بنه‌ماڵه‌كه به ره‌چه‌ڵه‌ك نه‌مسا-هه‌نگاریین، پاشان ئادۆلف ئۆرزدی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مۆریس باخ كردووه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چه‌ند لقیك له شاره گه‌وره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌كه‌نه‌وه ، وه‌كو ئه‌سته‌نبول ، قاهیره ، به‌غداد ، به‌یروت و حه‌له‌ب ، له عێراق لقه‌كانی ئۆرزدی -باك زیاتر ده‌كرێنه‌وه له شاره‌كانی به‌سره ، موسڵ ، هه‌ولێر ، سلێمانی...
شایانی باسه له‌ساڵی 1976 ئۆرۆزدی - باك له‌هه‌ولێر كرایه‌وه، له‌باڵاخانه‌كه‌ی " جه‌لیل خه‌یات" بوو كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر مه‌حكه‌مه‌ی هه‌ولێر دوو نهۆمی باڵاخانه‌كه ، تایبه‌ت بوو به ئۆرۆزدی- باك.
له عێراق،ئۆرۆزدی- باك چۆن كۆتایی پێ هات؟
له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حوسه‌ێن ، هه‌موو كات بڕیاری سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ده‌رده‌چوو یه‌كێك له‌و بریارانه (ئۆرزدی -باك)ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هه‌موو لقه‌كانی له كه‌رتی تایبه‌ته‌وه كرده كه‌رتی گشتی ، ناوی سوق مه‌ركه‌زی لێنا ،بۆیه به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌ساڵی 1986 هه‌رچی ناوی ( ئۆرزدی- باك) هه‌بوو له عیراقدا گۆڕا بۆ ( بازاڕی ناوه‌ندی) ( الاسواق المركزیه) ئیتر ناوی ئۆرزدی - باك به یه‌ك جار نه‌ما، كۆتایی هات.
وه‌رگێران وداڕشتنه‌وه‌ی: كامران
ژێده‌ر/ ئه‌لمونته‌دا ، ئه‌لمه‌دا، د. سه‌باح ناسری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.