Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 11:16

تره‌مپ: پێمان وایه‌ تا کۆتایی ئه‌مساڵ پێکوته‌یه‌ک بدۆزینه‌وه‌

تایبەت به‌ پەتاى ڤایرۆسى كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

سەرۆكى ئەمه‌ریكا، رایگه‌یاند: رەنگە تا كۆتایى ئه‌مساڵ پێكوتەى تایبەت به‌ پەتاى ڤایرۆسى كۆرۆنا بدۆزنەوە، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ پێكوته‌كه‌ زۆر بە خێرایى به‌ ئه‌مه‌ریكادا بڵاوبكرێتەوە.

سەرۆكى ئەمه‌ریكا، دۆناڵد ترەمپ ئاشكرایكرد رەنگە تا كۆتایى ئه‌مساڵ پێكوتەى تایبەت به‌ پەتاى ڤایرۆسى كۆرۆنا بدۆزنەوە، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ پێكوته‌كه‌ زۆر بە خێرایى به‌ ئه‌مه‌ریكادا بڵاوبكرێتەوە، دەستیان بە پرۆژەیه‌ك به‌ناوی وارپ سپید كردووە كە به‌ ماناى خێراتر لە خێرایى رووناكى دێت.

دۆناڵد ترەمپ كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى سەبارەت كارەكانى دۆزینه‌وه‌ی پێكوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لە كۆشكى سپى ئەنجامدا.

ترەمپ ئاماژەى بەوەكرد، بەگەیشتنى تواناى ئەنجامدانى پشكنینى رۆژانە بۆ سێسه‌د و په‌نجا هەزار پشكنین، لە ئێستادا نزیكه‌ی لە سەرجەم ویلایەتەكانى وڵاتەكە پلانى ئاساییبوونەوەى ژیان راگه‌یه‌نراوه‌ و رایگه‌یاند، هەنگاوێكى دیكەى گرنگى وڵاتەكەمان بەرەو ئاساییبوونه‌وه‌ى دۆخەكە، دۆزینەوەى چارەسەرى كاریگەر و پەرەپێدانى پێكوتەكانە.

پێموایه‌ تا كۆتایى ئەمساڵ پێكوتەیەك له‌به‌رده‌ستماندا دەبێت. ترەمپ ئاشكراشیكرد، له‌گه‌ڵ لەوڵاتانى دیكەش كاریان لەسەر پەرەپێدانى پێكوتە كردووە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.