له‌گه‌ڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئه‌مەریكا، پتر له 36 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س فۆرمی وه‌رگرتنی یارمه‌تی بێكارییان پڕ كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی دواین داتاكانی وەزارەتی کار، له ناوه‌راستی مانگی مارس كه سیاسه‌تی داخستنی دووكان و بازاراو شوێنه گشتییه‌كان و مانه‌وه له ماڵه‌وه به ئامانجی خۆپاراستن و رێگری كردن له بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئه‌مریكا هاتۆته ئاراوه، پتر له 36 میلیۆن و 500 هه‌زار كه‌س فۆرمی وه‌رگرتنی یارمه‌تی بێكار بوونیان پڕ كردۆته‌وه.
له حه‌وتووی رابردوودا، پتر لە 2 میلیۆن و 900 هەزار کەس، داواکاری بۆ وه‌رگرتنی یارمەتی به هۆی له ده‌ستدانی كاره‌كانیانه‌وه تۆمار کردوە.
ته‌نیا له مانگی ڕابردوودا، واته ئا‌پریل، سه‌روو 20 میلیۆن و 500 هەزار کەس، کارەکانیان لە دەستداوە، ئه‌مه‌ش له مێژووی ئابووری ئه‌مریكادا وێنه‌ی نییه.
هه‌نووكه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئاستی ڕێژەی بێکاریی لە سەدا چواردەی تێپه‌ڕ كردووه‌و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی نزیك به 100 ساڵی رابردوودا به به‌رزترین ئاست ئه‌ژمار ده‌كرێت.
شپرزه‌یی و ئاوسانی ئابووری ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەڕەشەی راگرتنی سه‌رجه‌م پەیوەندییەکانی ئه‌مریكا لەگەڵ چین كردووه.
کۆشکی سپی هەڕەشەی سزا و گه‌مار سەپاندن به‌سه‌ر چین دا دەکات، واشنتۆن، پێكن به‌وه تۆمەتبار دەکات، رێگای داوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو ببێتەوەو زانیارییەکانی لەم پێوه‌ندییه‌دا شاردۆته‌وه.
تره‌مپ پێی وایه پچرانی گشت پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی چین وا ده‌كات ئه‌مریكا بڕی 500 ملیارد دۆلار قازانج بكات.
كۆڤید19، له كۆتایی ساڵی 2019دا، له شاری ووهانی چین بڵاووبوو‌ه‌وه، دواتر پەتاکە پتر 200 وڵاتی دونیای گرته‌وه، تاكوو ئێستا له ئاستی جیهانی دا پتر له 4 میلیۆن و 544 هه‌زار كه‌س تووشبوون، له‌م بازنه‌دا پتر له 1 میلیۆن و 635 هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روها نزیك به 312 هه‌زار كه‌سیش مردوون.
لە ئەمریکا زێده‌تر له 1 میلیۆن و 476 هەزار کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، زیاتر لە 88 هەزار کەسیش بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
ره‌حیم ره‌شیدی: واشنتۆن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.