Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 11:15

لە عێراق 67 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 67 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارێکی نوێی تووشبوون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 67 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی تووشبووان بۆ 3260 حاڵەت بەرزبوەتەوە.

ژمارەیەی تۆماکراوەكان 25 حاڵەتیان لەگەڕەکی رەساف و 25 حاڵەتی دیکەش لەگەڕەکی کەرخی بەغدا تۆمارکراون، ئەوانی دیکەش، هەشت حاڵەت لەشارۆچکەی تەلەب و بەسرە یەک حاڵەت و میسان یەک حاڵەت و کەرکوک یەک حاڵەت و زیقار پینج و نەینەواش یەک حاڵەت تۆمارکراون.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 2126 کەس چاکبوونەتەوە و 121 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.