په‌یجی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی رێكاری له‌ناوی بازاڕی شاری سلێمانی ژنێكیان ده‌ستگیركرد كه چوار جانتای ئافرەتانی دزی بوو.
بەپێی راگەیێندراوێکی پۆلیسی سلێمانی دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 16-05-2020 زانیاری گەیشتە مەفرەزەكانی پۆلیس كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڵاوەیان پێكراوە بەوەی ژنێك جانتای هاووڵاتییان دەبات، پۆلیسی رێكاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و توانرا هەر ئەمڕۆ تۆمەتبارەكە بدۆزنەوە و دەستگیری بكەن كە چوار جانتای ئافرەتانی دزی بوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تۆمه‌تبار "ش. ع. م." له‌دایكبووی 1979 دانیشتوی شاری كه‌ركووك، به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕێك حه‌ب و چه‌ند نوشته‌و جادویه‌كدا كه حه‌به‌كان نێردراون بۆ پشكنین به‌مه‌به‌ستی زانیاری له‌سه‌ر جۆره‌كه‌ی.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی وتووه: تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ناسراوه‌ته‌وه كه پێشتر له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.