وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ ستایشی ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وهزارەتی تەندروستی دەکات.
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ئەمڕۆ شەممە 2020/5/16 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە (د. حسن التمیمی) وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەك وەزیری تەندروستی لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، وێڕای پیرۆزبایی ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ھەر لەو پەیوەندیە ھاوکاری و ھەماھەنگی و پاڵپشتی ھەردوولا دووپاتکرایەوە.
لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ وێڕای گفتوگۆی ڕەوشی تەندروستی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی سوپاس و دەستخۆشی لە حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی تەندروستی کرد کە لە ڕێگای ڕێکار و چالاکیەکانی ئەنجامدراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و توانراوە بە شێوازێکی ڕێکوپێک و زانستیانە کۆنتڕۆڵ بکرێت، هەروەها بەڵێنی ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتری دا لە کپێناو خزمەتکردنی تەندروستی ھاوڵاتیان، لە کۆتایدا بەڕێزیان دووبارە پیرۆزبایی لێکرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.