بەگوێرەی نوسراوێک کە دەست کەناڵی فۆکس نیوز کەوتووە، ئیدارەکەی ترەمپ بریاریداوە بە قەبارەی ئەو هاوکارییەی چین بۆ رێکخراوەکە، هاوکاری تەندروستی جیهانی بکات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له بڕیاری راگرتنی هاوكارییه داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پاشگه‌زبۆته‌وه و به پێی نووسراوێكی دزه‌پێكراوی نێو كۆشكی سپی تره‌مپ هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ ئه‌و رێكخراوه ده‌سپێكردۆته‌وه.
كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، نووسراوێك له ئیداره‌كه‌ی ترامپه‌وه دزه‌ی پێكراوه و ده‌ست میدیاكانی وڵاته‌كه كه‌وتووه، ده‌ریخستووه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاشگه‌زبۆته‌وه له بڕیاری راگرتنی هاوكارییه داراییەكانی واشنتۆن بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ده‌یه‌وێت به‌شێك له هاوكارییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كه.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه، ترامپ ره‌زامه‌ندی پیشانداوه، كه چین چه‌ند هاوكاریی رێكخراوی ده‌بڵیو ئێچ ئۆ ده‌كات، ئه‌مریكاش هه‌مان بڕ پێشكه‌شی رێكخراوه‌كه بكات. مانگێك له‌مه‌وبه‌ر.
دۆناڵد ترامپ هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راگرت و رێكخراوه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كه‌مته‌رخه‌م بووه و ئه‌و رێكخراوه‌ی به لایه‌نگیری بۆ چین تۆمه‌تبار كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.