وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: بۆ رێگری گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ره‌نگه له جه‌ژنی ره‌مه‌زان رێكاری دیكه بگرینه به‌ر.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی میوانی دلێر، ئه‌مشه‌و له كه‌ناڵی كوردستان تیڤی په‌خشكرا رایگه‌یاند: بۆ رێگری گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ره‌نگه له جه‌ژنی ره‌مه‌زان رێكاری دیكه بگرینه به‌ر رێكاره‌كان توندتر ده‌كه‌ین.
وه‌زیری ناوخۆ له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ رێكخراوی WHO له‌سه‌ر هێڵ بوو هه‌ركاتی زانیان مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته ده‌وروبه‌رمان واتا وڵاتانی جیران، ئێمه پلانێكی تۆكمه‌مان دارشت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی خۆمان سه‌لامه‌ت بن له‌م په‌تایایه له راستیشدا ئه‌وه‌ی كردمان سه‌ركه‌وتووبووین زۆربه‌ی وڵاتان ده‌ست خۆشیان لێ كردین بۆ رێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ گوتی كه‌ره‌نتینه‌كردن فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ رێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وه‌زیری ناوخۆ له‌باره كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا گوتی: ئێمه هه‌نگاوی زۆر باشمان ناوه تاوه‌كو كه‌مترین زیان به وڵاته‌كه‌مان بكه‌وێت خۆشبه‌ختانه سه‌ركه‌وتین، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا هه‌ر ماوه ده‌بێت هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان بێت.
وه‌زیری ناوخۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گوتی: ئێمه ئاماده‌ین و هه‌نگاوی جدیش ده‌هاوژێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش له‌سه‌ر خه‌ته تاوه‌كو بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دابین بكات.
وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: ئێمه راستگۆین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌ی خۆمان ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویست هه‌بێت بێگومان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت هیچ له هاووڵاتیانی خۆمان ناشارینه‌وه.
گوتیشی: به‌داخه‌وه حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌یه.
سه‌باره‌ت به چوونی ئه‌م شانده‌ی دوایی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی، بۆ به‌غدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ گوتی: له‌راستی هه‌نگاوی باشیان ناوه ئه‌م شانده ماندووبوون هه‌وڵی جدیان دا له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام به‌غدا له‌سه‌رووبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌نی نوێ بوو، هیوادارین وەڵامی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق باش بێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: ئه‌م كابینه‌یه حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی زۆر باشی بڕیوه له ماوه‌ی ئه‌م نۆ مانگه‌ی رابردوو ئه‌و دوو سێ مانگه‌ی كۆرۆنای لێ ده‌ربێنه، حكوومه‌ت به‌رنامه‌و پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌بوو ئه‌و به‌رنامه‌ی جه‌نابی كاك مه‌سرور له په‌رله‌مان خوێندیه‌وه پێشكه‌شی په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كرد به‌رنامه‌یه‌كی كورت و پوخت بوو له چه‌ند سێكته‌رێك خۆی ده‌دۆزیه‌وه، هه‌موویان ته‌ئكیدی له باشترین خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كرده‌وه، كه كابینه ده‌ستی به كاره‌كان كرد و پشتیوانیه‌كی زۆر باشیش له نێوان هاووڵاتیان هه‌بوو وه توانیمان له ماوه‌ی چه‌ند مانگێك متمانه‌یه‌كی زۆر باش له نێوان هاووڵاتی و حكوومه‌ت دروست بكه‌ینه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌و متمانه‌یه له نێوان خه‌ڵك و هاووڵاتی هه‌یه ئه‌گه‌ر موزایه‌داتی سیاسی كاریگه‌ری نه‌بێت و واتا تێكی نه‌دات كاری سه‌ره‌كی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه له دابینكردنی موچه بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی، فه‌رمانبه‌ره كار ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌بێت رێزی لێ بگیرێت و موچه‌ی پێ بدرێت هیچ منه‌تێكی تێدا نییه بڵی حكومه‌ت موچه ئه‌دات به كارمه‌ندانی خۆی وه كارمه‌ندیش له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی موچه‌كه‌ی ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندی خه‌ڵك، هه‌ندێ رۆژنامه‌نووس، هه‌ندێ به ناوی چالاكوان، هه‌ندێ به ناوی لایه‌نی سیاسی، هه‌ندێ شتیان ده‌ست پێ كرد به‌وه‌ی بینیان حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌وتووانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بابه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد وه به سه‌ربه‌رزی لێ ده‌رده‌چێت خه‌ڵكیش پێگیر بوو ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه هه‌بوو وه حكوومه‌ت سنووری نه‌هێشت كه بڵێن ئه‌مه ئیداره‌ی فلانه شوێنه، ئه‌مه ناوچه‌ی فلانه شوێنه به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو شوێنێكی كرد له گه‌رمیانه‌وه هه‌تا زاخۆ، ئه‌مه هه‌ندێ خه‌ڵكی هاندا كه ته‌قه‌بووڵی ئه‌م وه‌زعه نه‌كه‌ن هه‌ستان به پروپاگه‌نده گوتیان حكوومه‌ت بۆیه ئه‌م كاره ده‌كات مووچه‌ی خه‌ڵك نه‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.