Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 11:17

به‌ ڤیدیۆ ساتەوەختی ئاگرەکەی ئەمڕۆی کۆگایەکى سووتەمەنى لەسەر رێگای نێوان هەولێر - مەخموور

بەتاڵكردنی سوتەمەنی لە تانكەرێكەوە بۆ خەزانێك
کوردستان TV
#7
100%


بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڤیدیۆی ساتەوەختی ئاگرەکەی ئەمڕۆی کۆگایەکى سووتەمەنى لەسەر رێگای نێوان هەولێر - مەخموور بڵاو کردەوە.

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردۆتەوە رووداوەكە لە كاتی بەتاڵكردنی سوتەمەنی لە تانكەرێكەوە بۆ خەزانێك و دەرچوونی سۆندەكەوە روویداوە.

دوای نزیكەی شەش كاتژمێر لە هەوڵی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە، ئاگری كۆگای سوتەمەنی سەر رێگای هەولێر-مەخمور كۆنترۆڵكرا و دواتر لە پرێس كۆنفرانسێكدا، سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی زیانەكان سوتانی چوار تەنكی هەڵگرتنی سوتەمەنی و دوو بارهەڵگر بوون و هاووڵاتییەكیش گیانیلەدەستداوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.