د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، به‌م زووانه ده‌ست ده‌كرێت به رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتینكردنی ناوچه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌سره.
وه‌زیری ته‌ندروستی روونیشیكردۆته‌وه كه ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌له‌به‌غدا كه‌ره‌نتین ده‌كرێن بریتین له : شاری سه‌در،زه‌عفه‌رانییه،شوعله، تۆپچی، هه‌ره‌وه‌ها هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌سره-ش.
شایانی باسه رۆژی هه‌ینی رابردوو ئه‌ده‌هه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند ، كه‌ره‌نتینكردنی ناوچه‌كان تاكه چاره‌سه‌ره بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.