وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ر كه‌سێك له شوێنه گشتییه‌كان پابه‌ند نه‌بێت به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه و ماسك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنێت، ئه‌وا به ٥٠ هه‌زار دینار (٤٢ دۆلار) سزا ده‌درێت.
له‌وباره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆ سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی حكوومه‌ت تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داوای كردووه، هه‌ر كه‌سێك به تایبه‌تی شۆفێران و سه‌رنشینان له شوێنه گشتییه‌كان ماسك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنن، ئه‌وا به ٥٠ هه‌زار دینار سزا ده‌درێن.
تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری عێراق، سێ هه‌زار و ٣٠١ كه‌س تۆوشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه ١٢١یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و ١٣٣شیان چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.