پێگه‌ی ته‌قسولعه‌ره‌ب كه تایبه‌ته به بواری كه‌شناسی رایگه‌یاندووه ،به‌ده‌ر له‌وڵاتانی عه‌مان و سودان مه‌غریب، له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی دوای خۆرئاوابوونی رۆژی هه‌ینی بینینی مانگ بۆ ده‌ست نیشانكردنی ئه‌وه‌ی ئایا رۆژی شه‌ممه ده‌بێته ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زان، یان ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست پێده‌كات.
پێگه‌كه ده‌ڵێت: دوای خۆرئاوابوونی رۆژی هه‌ینی كه ده‌كاته 22-5- 2020 بینینی مانگ به‌چاو یان له‌رێگای ته‌لیسكۆبه‌وه مه‌حاڵه،چونكه مانگ به‌ر له خۆر ئاوا ده‌بێ و له‌دایك بوونی مانگی شه‌وال ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له‌كاتژمێر 8:39 خوله‌ك به‌كاتی سعوودیه ده‌بێت،به‌مه‌ش رۆژی شه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت و رۆژی یه‌ك شه‌ممه كه ده‌كاته 24-5-2020 ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / طقس العرب
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.