رۆژنامه‌ی هارئارێتس-ی ئیسرائیلی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه دوو وی، باڵیۆزی چین له ئیسرائیل به مردوویی له‌نێو ماڵه‌كه‌یدا له‌ده‌وروبه‌ری ته‌له‌ئه‌بیب دۆزراوه‌ته‌وه‌و دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ست پیكردووه.
باڵیۆزی چین له ئیسرائیل له‌دایك بووی ساڵی 1962 ه‌و ماجستێری له‌یاسادا هه‌یه و ماوه‌ی سێ مانگه بۆته باڵیۆزی چین له ئیسرائیل.
شایانی باسه رۆژی هه‌ینی رابردوو ئه‌و باڵیۆزه‌ی چین ره‌خنه‌ی له لێدوانه‌كانی مایك پۆمپه‌یۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گرتبوو كه گوتبووی وه‌به‌رهێنانی چین له ئیسرائیل مه‌ترسیداره.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.