شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی سه‌ربه سنووری پارێزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ست پێكردووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رپه‌شتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له باكووری پارێزگای ئه‌نبار، باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و رۆژئاوای پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین تا ده‌گاته سنووری نێوده‌وڵه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ده‌ست پێكردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌زیره، سه‌ڵاحه‌ددین، نه‌ینه‌وا، حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی هۆزه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كراوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پشتیوانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی سوپا و هێزی ئاسمانییه‌وه بۆ دابینكراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئامانج له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ده‌ستگیركردنی كه‌سانی داواكراو و راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعشه به ئامانجی به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه دوای ئه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێرشی داعش بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگاكانی ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌ددین، دیاله و كه‌ركووك زیادی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.