Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 09:27

له‌ هه‌ولێر چوار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌

باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر  رایگه‌یاند،(٤) نه‌خۆشی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه‌ و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌.

66

ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر..

هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ (٤) نه‌خۆشی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه‌ و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌، وه‌ پشكنینی تایبه‌تی یه‌كیان له‌دوای یه‌كییان بۆ كرایه‌وه‌ كه‌ نێگه‌تیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

- كۆی گشتی چابووه‌كان گه‌یشته‌ (۲٠۸) كه‌س.

- سوپاسی پابه‌ندبوونتان ده‌كه‌ین بۆ ڕێنماییه‌

خۆپارێزییه‌كان، جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان زامنی زاڵبوونمانه‌ به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانیه‌.

- زۆر سوپاسی ماندووبوونی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه‌ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.

د. دلۆڤان محمد فاتح جلال

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر

۱۷ی ئایاری ۲٠۲٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.