كۆمیسیونی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئازادییه ئایینییه‌كان داوای سنورداركردنی ئه‌و هێزه چه‌كدارانه ده‌كات كه به‌رده‌وامن له نانه‌وه‌ی توندوتیژی تایه‌فی له عێراقدا.
كۆمیسیونی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئازادییه ئایینییه‌كان (USCIRF) له كۆتایی مانگی نیسانی رابردوودا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ده‌باره‌ی ره‌وشی پێكهاته ئایینییه‌كان بۆ ساڵی 2019 بڵاو كرده‌وه، له‌م راپۆرته‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌ند وڵاتێك كه پێشێلكاریی ئایینی‌یان تێدا ئه‌نجامدراوه.
كۆمیته‌ی ناوبراو سه‌باره‌ت به عێراق ڕاگه‌یاندووه كه ته‌نها نزیكه‌ی 30-50 له‌سه‌دی كلدانی، ئاشوری، و مه‌سیحیه‌كانی دیكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆیان پاش ڕووخانی داعش له كۆتایی 2017، زۆربه‌یان له شوێنی پارێزراودا بوون له هه‌ولێر وناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ره‌وه‌ها وه‌ك به‌شێك له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه زۆر گرنگه‌كان، كۆمیسیونی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئازادییه ئایینییه‌كان داوا ده‌كات فشار بخرێته سه‌ر عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه خۆی دای ڕشتووه بۆ سنورداركردن یان كۆنترۆڵكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌تایبه‌تی ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه به‌رده‌وامن له نانه‌وه‌ی توندوتیژی تایه‌فی، ئاسته‌نگ درووست ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئێزیدیه‌كان و مه‌سیحیه‌كان و پێكهاته یئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به راپۆرتی كۆمیسیۆنی ناوبراو كرد و گوتی: سه‌باره‌ت به ره‌وشی پێكهاته ئایینییه‌كان، راپۆرتی ناوبراو ئاماژه‌ی به رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه له پێشوازی كردن و حه‌واندنه‌وه‌ی زیاتر له دوو ملیۆن یئاواره و په‌نابه‌ر كه به‌شی هه‌ره زۆریان له پێكهاته ئایینیه‌كان بوون و هه‌رێمییان به نه‌وایه‌كی ئارام و نموونه‌یی زانیوه كه تیێدا بتوانن به ئازادی ژیان به‌سه‌ر به‌رن.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه راپۆرته‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر بوونی چه‌ند هێزێك له ناوچه جێناكۆكه‌كان و له‌م باره‌یه‌وه گوتی: له دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی داعش هاووڵاتیانی ناوچه جێناكۆكه‌كان نه‌یاتتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه، چه‌ندین جار داوامان كردووه كه پێویسته ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تی شنگال له ململانێی نێوده‌وڵه‌تی دوور بخرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه‌چه‌كداریانه‌ی كه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێكنه‌هاتوون ده‌سه‌ڵاتیان نه‌مێنێت و دووربخرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سیمای عه‌سكه‌رتاری له ناوچه‌كه بنبڕ بكرێت، ئه‌مه‌ش به گه‌ڕانه‌وه‌ی دام وده‌زگا شه‌رعی و هه‌ڵبژێردراوه‌كانی شه‌نگال ده‌بێت بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی خۆیان كاره‌كانیان له هه‌مان كاتدا خزمه‌تگوزاری پێویست به خه‌ڵكی یئه‌و شاره و ده‌ورووبه‌ری دابین بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانی شنگال بۆته هۆی درووستبوونی بۆشاییه‌كی ئه‌منی و یئیداری و كۆسپێكی گه‌وره‌ی درووستكردووه له‌به‌رده‌م ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ییئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری هاووڵاتیانی لێكه‌وتۆته‌وه به هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وكاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌رهاووڵاتییانی شنگال هه‌یه له هه‌مان كاتدا هۆكارێكه بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئێزیدییه‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
شایه‌نی باسه كۆمیسیونی ئه‌مه‌ریكی بۆ یئازادییه یئایینییه‌كان (USCIRF) كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆیه له‌لایه‌ن كۆنگریسی ئه‌مریكییه دامه‌زراوه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشان كردن و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه له ده‌ره‌وه‌ییئه‌مریكا له‌سه‌ر پێكهاته یئایینییه‌كان هه‌بێت، دواتر راسپارده‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ یئه‌نجامدانی كاری پێویست و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی ئایینی به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی یئازادیی بیروباوه‌ڕی ئایینی له جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.