Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 07:16

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ ئه‌میندارى گشتیى پڕۆژه‌ى نیشتمانیى عێراقى کرد

ديد و تێڕوانينى پڕۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى بۆ دۆخ و پرۆسه‌ى سياسى خرايه روو
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 17/5/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزاڕى، ئه‌ميندارى گشتيى پڕۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى كرد.

له‌ ديدارێكدا دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و به‌رده‌واميى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان بۆ ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانيان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و زيادبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى جموجووڵى تيرۆرستانى داعشيان له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى عێراق و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، خسته‌ به‌ر باس.

ديد و تێڕوانينى پڕۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى بۆ دۆخ و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.