نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕاى دڵنياكردنه‌وه‌يان و نيشاندانى هه‌موو پشتيگرييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كان، دووپاتى كرده‌وه، ئه‌وان هاووڵاتيى ره‌سه‌نى هه‌رێمى كوردستانن و ده‌بێ رێز له بڕياريان بگيرێت و ئازادييان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها نابێت بكرێنه به‌شێك له ناكۆييه سياسييه‌كان، هه‌روه‌ك چۆن نابێت و قبوول ناكرێت هێرشيان بكرێته سه‌ر.
ئه‌م گوتانه‌ی نێچیرڤان بارزانی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت هاتوون.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان، ديد و سه‌ر‌نج و روانينى خۆيان بۆ دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان خسته روو و باسيان له رۆڵ و پێگه‌ى پێكهاته‌كان له ژيانى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پاراستنى ماف و شايسته‌كانيان له بوارى نوێنه‌رايه‌تيكردنيان له دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى شايسته و به‌ركه‌وته كارگێڕييه‌كاندا كرده‌وه.
نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پێزانين و سوپاسگوزارييان بۆ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كه وه‌ك چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان و له‌پێناو پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كات، چه‌ندين كێشه و گرفتيشيان خسته روو، كه له‌ڕووى سياسى و كارگێڕييه‌وه رووبه‌ڕوويان ده‌بنه‌وه و ئاماژه‌يان به كه‌موكورتى و پێداويستيى خزمه‌تگوزارى له چه‌ند ناوچه‌يه‌ك كرد و داوايا‌ن كرد، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنياندا، هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له پاراستنى يه‌كڕيزى، ته‌بايى و پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن، جێگريكردنى ماف و شايسته‌كانى پێكهاته‌كان له ده‌ستوورى داهاتووى هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه و هه‌بوونى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كانى به مايه‌ى شانازى، ده‌وڵه‌مه‌ندى و وێنه‌يه‌كى جوانى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا، كه ده‌بێ بپارێزرێن و به‌رگرى لێ بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان به دۆخێك‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه ئه‌وپه‌ڕى پێويستى به ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى، يه‌كڕيزى، ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌ييى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هاوكار بن و هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كانى ئه‌م قۆناغه بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت، له كار و هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.