Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 07:23

وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا بڵاو کردەوە

وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان
کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.


بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی كارەبا کە  تێیدا هاتووە: "هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەوە، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە".


ئاماژە بەوەشكراوە، كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا، هەموو ئەم هۆكارانە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت.


روونیشکراوەتەوە، کە وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.