وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 3 هه‌زار و 107 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 144 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:-
به‌غدا/ روسافه: 66 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 22 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 17 حاڵه‌ت
به‌سره: 4 حاڵه‌ت
واست: 9 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 16 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 3 حاڵه‌ت
سلێمانی: 7 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كێكیان له شاری پزیشكی به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌شیان له پارێزگای دیاله بووه، له‌كاتێكدا 92 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 3 هه‌زار و 404 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 123 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 218 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 63 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكی ماونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.